تورکیا: 25 کەسی نزیک لە ئەبوبەکر بەغدادی-مان دەستبەسەر کردووە



وێستگە نیوز-
دەسەڵاتدارانی تورکیا ئاشکرایان کرد لە ئۆپراسیۆنێکدا کە چوار ویلایەتی تورکیای گرتووەتەوە توانیویانە 25 کەسی نزیک لە ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی داعش دەستبەسەر بکەن.

بەرپرسێکی باڵای ویلایەتی قەرشەهیر-ی تورکیا رایگەیاندووە، هێزە ئەمنیەکان توانیویانە 11 گومانلێکراوی داعش دەستبەسەر بکەن .

هاوکات راشیگەیاندووە، توانراوە پێنج کەس لە ویلایەتی سامسۆن و سێ کەس لە ویلایەتی ئۆردۆ و شەش کەس لە ویلایەتی ئورفە دەستبەسەربکرێن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە پەیوەندیدارەکان بە چالاکیەکانی داعش.

ئاماژە بەوەش کراوە چوار کەس لە دەستبەسەرکراوەکان بەند کراون و بە تۆمەتی بوونی ئینتیما بۆ داعش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.


ش . ر


PM:05:19:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو