سێ سەرۆکایەتیەکەی ئێران: بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت


وێستگە نیوز-
دەسەڵاتدارانی ئێران خەخت لە جێبەجێکردنی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین دەکەنەوەو داوا لە هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەن بە تەواوی بە بڕیارەکەوە پابەند بن.

هەر سێ سەرۆکایەتی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابوری ئێراندا جەختیان لە پێویستی جێبەجێکردنی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین کردەوەو داواشیان لە دامەزراوەکان کرد وەک خۆی پێوەی پابەند بن.

ئەم سوربوونەی حکومەتی ئێران لەکاتێکدایە لە دوای دەرچوونی بڕیاری زیادبوونی نرخی بەنزینەوە ناڕەزایی و خۆپیشاندان شارە جیاوازەکانی ئێرانی گرتووەتەوەو خۆپیشاندەران داوای دەستبەجێ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە دەکەن.

هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی ئێران ئاماژەیان بەوە داوە " ئامانجی بڕیارەکە دروستبوونی دادوەری کۆمەڵایەتیە بۆ ئەو ئێرانیانەی بژێویان بڕێکی دیاریکراوە و کەمکردنەوەی گەندەڵیە".

عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، هەموو دامەزراوەکانی حکومەت لەسەر هێڵن بۆ سەرخستنی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.

بە پێی هەواڵی میدیاکان و  تۆمارە ڤیدیۆییەكان كە لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بۆتەوە لە شارەكانی  تاران و مەشهەد و شیراز و بهبهان و بیرجەند و چەند شارێكی دیكە دەنگی ناڕەزایەتی خەڵك لە دژی حكومەتی حەسەن روحانی بەرز بۆتەوە و داوای دەست لە كاركێشانەوەی دەكەن، هەروەها خۆپیشاندەران داوا لە شارەكانی دیكە دەكەن بچنە سەر هێڵ و فشار لەسەر حكومەت دروست بكەن.


ش . ر


PM:03:58:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو