خوشک و برایەک شەش منداڵیان هێنایە دونیاوە



وێستگە نیوز-
لە روداوێکی نامۆدا کە رای گشتی بریتانیا و جیهانی هەژاندووە لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە خوشک و برایەکی بریتانی کە باوکیان یەکێکە بۆ ماوەی 20 ساڵ وەک دووهاوسەر پێکەوە ژیاون شەش منداڵیان هەیە، بڕیان داوە منداڵەکانیان بکوژن لە ترسی ئاشکرابوونی کارەکەیان.

لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان ئاشکرایان کردووە سارا باراس-ی تەمەن 35 ساڵ لەگەڵ بریندۆن ماتچین- ی برایدا بۆ ماوەی 20 ساڵ وەک هاوسەر ژیاون و شەش منداڵیان هەبووە و گەورەترین منداڵیان تەمەنی 14 ساڵ بووە.

لێکۆڵینەوەکان ئاشکراشیان کردووە ئەم خوشک و برایە لە ترسی ئەوەی لە دوای ئاشکرابوونی کارەکەیان منداڵەکانیان لەدەستبدەن بڕیان داوە منداڵەکانیان بکوژن و دواتریش خۆیان بکوژن .

لە سەرەتادا سارا و بریندۆن ئەو کوڕەیان کوشتووە کە تەمەنی 13 ساڵی تێپەڕاندووەو دوای ئەوەیش منداڵەکەی دیکەیان کوشتووە و پلانی کوشتنی چوار منداڵەکەی دیکەشیان بە رێگەی جۆراوجۆر داناوە.

دایک و باوکی منداڵەکان کە خوشک و برای یەکن بڕیاریان داوە کوڕی سێهەمیان لە بانیۆی گەرماوەکەیاندا بخنکێنن سێ منداڵەکەی دیکەش بە پێدانی رێژەیەکی زۆر لە مادەی بێهۆشکەر بکوژن بەڵام پلانەکەیان شکستی هێناوەو کارەکەیان ئاشکرا بووە.

دوای ئەوەی دادگای بریتانیا سزای زیندانی تاهەتایی بەسەر ئەو دایک و باوکەدا سەپاندووە، یەکێک لە کوڕەکانیان کە بە موعجیزە لە کوشتنی بە دەست دایک و باوکی رزگاری بووە داوای لە دەسەڵاتداران و رێکخراوەکانی وڵاتەکەی کردووە دایک و باوکی بە 300 ساڵ زیندانی سزا بدەن.


سەچاوە : دەیلی مەیل

ش . ر


PM:03:31:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 60592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت