وه‌ێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی له‌شاره‌كانی ئه‌هواز و شیراز‌و به‌نده‌ر عه‌باس و ماهشهه‌ر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری ئێران، له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینییه‌وه دژی گرانبوونی سوته‌مه‌نی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ستیپێكرد، ئه‌مشه‌ویش ناڕه‌زایی خۆپیشاندان گه‌یشته تاران و له‌وێ خۆپیشانده‌رێك كوژرا.
نرخی به‌نزین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ئێران زیادی كرد‌و له‌هه‌زار تمه‌نه‌وه كرایه سێ هه‌زار تمه‌ن.
خۆپیشانده‌رانی ئه‌مرۆی شاره‌كانی شیراز‌و به‌نده‌ر عه‌باس و ماهشهه‌ر ده‌یانویست ئه‌و به‌ربه‌سته بشكێنن كه پۆلیس له‌چوارده‌وری به‌نزینخانه‌كان له‌ترسی كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك دروستیان كردبوو.
PM:10:46:15/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 11652
جار خوێنراوه‌ته‌وه