بە وێنە.. پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل چوار برینداری لێكهوتهوه
دیمەنێک لە رووداوەکە.. فۆتۆ: راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان
وێستگه نیوز ـ
له‌سه‌ر رێگای كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان و نزیك ناحیه‌ی باوه‌نور به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل چواركه‌س برینداربوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان تیایدا هاتووه: "به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی تشرینی دووه‌می 2019، له‌سه‌ر رێگای كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا لاندكرۆزه‌ر و مازدایه‌كی تایبه‌ت، چوار كه‌س بریندار بوون یه‌كێكیان منداڵه و ئهواكانی تر ئافره‌تن، سه‌رجه‌میان سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری مازداكهن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "ئۆتۆمبێلی جۆری لاند كرۆزه‌ر به‌ئاراسته‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رۆشتوه و ئۆتۆمبێلی به‌رامبه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه له‌نزیك چێشتخانه‌ی باوه‌نور پێكیانداداوه، دوای گه‌یاندنی برینداره‌كان به‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌باوه‌نور لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن تیمی هاتوچۆی ناحیه‌ی باونورهوه ده‌ستی پێكردوه".
هــ. ر
PM:12:04:15/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت