نرخی به‌نزین له ئێران به‌رزبوه‌وه
وێستگه نیوز ـ
نرخی به‌نزین له ئێران به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی و نرخی ههرلیترێك گه‌یشتوه‌ته سێ هەزار تمەن.
بەپێی بڕیارێکی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی سوتەمەنی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەنزین سێ هێندە لە نرخی پێشتری به‌رزبوه‌ته‌وه و سه‌ره‌ی به‌نزین له به‌نزینخانه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكردوه".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، لەگەڵ گرانبوونی نرخی به‌نزیندا، بەپێی جۆری ئۆتۆمبیلەکان مانگێک رێژەیەکی دیاریکراو بەنزین دەدرێتە خەڵکی کە لە ئۆتۆمبێلی کەسییەوە دەستپێدەکات کە بۆ مانگێک 60 لیترە.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، له‌گه‌ڵ گرانبوونی نرخی به‌نزین رێنمایی نوێ بۆ ئه‌وئۆتۆمبێلانه ده‌ركراوه كه كارتی وه‌رگرتنی به‌نزینیان هه‌یه، دەتوانن لیتری بە هه‌زار و 500 تمەن تێبکەن و بە ئازادیش لیترێک بەنزین بووەتە سێ هەزار تمەن.
AM:11:14:15/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت