بومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر به‌هێز ئیندۆنیسیای هه‌ژاند
وێستگه نیوزـ
به‌گوڕی زیاترله 7 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر، بومه‌له‌زه‌ره‌كی زۆر به‌هێز ئیندۆنیسیای هه‌ژاند.
فه‌مانگه‌ی روپێویی جیۆلۆجیی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه بومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 7.1 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له دورگه‌كانی مۆلۆكاس-ی ئیندۆنیسیای داوه، هاوكات ناوه‌نده جیۆفیزیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش هۆشدارییان داوه له دروستبونی تسۆنامی.
به‌پێی داتاكانی فه‌مانگه‌ی روپێویی جیۆلۆجیی ئه‌مریكا بومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 45 كیلۆمه‌تر و به‌دووریی 139 كیلۆمه‌تر له دورگه‌ی ناوبراوی داوه، تائێستاش لایەنی پەیوەندیدار زیانەکانی ئاشکرا نەکردوە.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیندۆنیسیا كه‌وتوه‌ته سه‌ر "پشتێنی ئاگرین" له زه‌ریای هێمن كه تیایدا چینه ته‌كتۆنییه‌كان به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، چالاكییه‌ی بێشوماری بومه‌له‌رزه و گڕكان له ئیندۆنیسیا هه‌یه.
ساڵی رابردووش به‌هێزترین بومه‌له‌رزه به گوڕی 7.5 پله به پێوه‌ری رێكخته‌ر له ناوچه‌ی بالو له دورگه‌ی سولاویسی ئیندۆنیسیای دا و دواتر تسۆنامی دروستبوو، به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا وه هه‌زارانی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.
PM:10:47:14/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت