رکابەرە نوێیەکەی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا

‌دیڤاڵ پاتریک، کاندیدی نوێی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا


وێستگە نیوز-
حاکمی پێشووی ویلایەتی ماساچوستس-ی ئەمریکا ئاشکرای کرد دەچێتە رکابەرییەوە بەرامبەر کاندیدەکانی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا-ی ساڵی 2020.

دیڤاڵ پاتریک، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا دەبێت و بەرامبەر کاندیدی کۆمارییەکان و سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەوەستێتەوە.

لە میانەی وتەیەکیدا پاتریک دیڤاڵ کە یەکەم حاکمی رەشپێستی ویلایەتی ماساچوستس بووە لە مێژوی ویلایەتەکەدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 14 ی 11 ی 2019 جەختی لەوە کردەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاندید دەکات.

دیڤاڵ پاتریک لە وتەکەیدا رەخنەی لە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا گرت و بە "ئازاردەری هاوڵاتیانی ئاسایی ئەمریکا" ناوی هێنا.

بە بۆچوونی بەشێک لە چاودێران بوونی ژمارەیەک کاندید لەناو پارتی دیموکراتەکاندا نیشاندەری دڵەراوکێی پارتەکەیە لەو کاندیدانەی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا پاڵاوتووە.

پێش چەند رۆژێکیش مایکڵ بلومبێرگ، ملیاردێری بەناوبانگی ئەمریکی و جیهان خۆی لەسەر پارتی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کرد.

لە ئێستادا جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە دیارترین کاندیدی دیموکراتەکان لەبەرامبەر دۆناڵد ترەمپ-دا دادەنرێت.


ش . ر



PM:07:33:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو