کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق کۆتایی پێهات و بۆ هەفتەی داهاتوو هەڵگیرا


وێستگە نیوز-
پەرلەمانی عیراق بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆتایی پێهێنا و بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتوودا درێژەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.

بەپێی زانیارییەکانی وێستگە نیوز ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەفتەی داهاتوودا تەواوکەری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14  ی  11 ی 2019 درێژەپێدەدات و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسا و پێشنیازی یاساکان دەدات.

بڕیاروابوو لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای هەڵوەشاندنەوەی شایستە داراییەکانی بەرپرسان بدات، هاوکات تەواوکاری دەنگدان لەسەر پێشنیازی یاسای بیمەی تەندروستی.
 
تەوەرێکی دیکەی دانیشتنی ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق دەنگدان  بوو لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری یەکەم لە یاسای دەستەی نەزاهەی عیراق. 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عیراق دەنگیدا لەسەر 24 مادەی یاسای بیمەی تەندروستی و دانیشتنی تەواوکاری بۆ هەفتەی داهاتوو هەڵگرت.


ش . ر


PM:06:11:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو