" ئێمە ناتوانین وەكو ڕۆژئاوا خۆڕاگری بكەین"
قادر عەزیز: جێهێشتنی ڕۆژئاوا لە لایەن ئەمریكاوە، لەوانەیە بۆ ئێمەیش ڕوو بدات


وێستگە نیوز-
قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كودرستان باس لە گرنگی ئەنجامدانی چاكسازی ومەترسی دۆخەكە لەسەر هەرێمی كوردستان دەكات.

قادر عەزیز لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ رۆژنامەی ئاژانس دەڵێت "یەكێك لەو هەڕەشانەی كە لەسەر باشووری كوردستان هەیە، ناڕەزایی خەڵكە.

بە پێویستی دەزانێت لە كوردستانیش دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ چاكسازیی ڕاستەقینە، بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خەڵك نەك بۆ جوانكردنی دەموچاوی حكومەتكۆتایی بە گەندەڵی بهێنرێت كە هەڕەشەیەكی گەورەترە لە تیرۆر بۆ سەر ئەزموونی باشووری كوردستان.

قادر عەزیز رایگەیاند كە باشووری كوردستان دەبێت لە ڕووی دیبلۆماسی و سیاسی پێداچوونەوە بە خۆی بكات و مامەڵەی ترەمپ لەگەڵ ڕۆژئاوا لەبەرچاو بگرێت، جێهێشتنی ڕۆژئاوا لە لایەن ئەمریكاوە، لەوانەیە بۆ ئێمەیش ڕوو بدات.

بەو بێمتمانەییە كە لە نێوان خەڵك و دەسەڵات هەیە، ئەگەر ئەوە ڕوو بدات، ئێمە ناتوانین وەكو ڕۆژئاوا خۆڕاگری بكەین و دەستكەوتەكانمان بپارێزین.

ناوبراو باس لەوەیش دەكات كە چاكسازی دەبێت پێش دروستبوونی قەیران بكرێت، ئەگەر نەكرا، كارەسات ڕوو دەدات، پێویستە هەنگاوەكان ئەرێنی بن، داهاتی كوردستان و نەوت شەفاف بێت، خەڵك دەبێت لەم داهاتە سوودمەند بێت، مەركەزییەت لە حكومڕانیی باشووری كوردستان نەمێنێت، واتا بە شێوەی حكومڕانییەكی مەدەنی و دیموكراسی بێت، كە هەموو لایەنەكان شەریكی ڕاستەقینەی دەسەڵات بن.

د.ح
 


PM:01:20:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو