مه‌زڵوم عه‌بدی تره‌مپ له تاوانێكی ئه‌ردۆغان ئاگادار ده‌كاته‌وه
مه‌زڵوم عه‌بدی
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له سه‌روبه‌ندی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ئه‌مریكا، به‌بیر دۆناڵد تره‌مپی هێنایه‌وه كه ئه‌ردۆغان شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مری مه‌سیحی نیشتنی بۆردومان كردوه.
له جریوه‌وه‌یه‌كدا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، مه‌زڵوم عه‌بدی، نوسیویه‌تی: له‌كاتێكدا ئه‌ردۆغان چاوی به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت، هێزه‌كانی توركیا به چڕی بۆردومانی شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مری مه‌سیحی ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌ی گشتیی شه‌ڕڤانان راشیگه‌یاندوه كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ته‌لته‌مر، كۆچێكی گه‌وره له شارۆچكه‌كه دروست بووه و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاگربه‌سته به رۆژی روناك.
وتیشی: له‌وكاته‌وه‌ی ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراوه، توركیا نزیكه‌ی هه‌زار و 100 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی له خاكی رۆژئاوای كوردستان داگیر كردوه.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا چاوی به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكه‌وێت.
PM:11:56:13/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت