به‌رپرسێكی هه‌واڵگری: تره‌مپ گه‌مژه‌یه‌كی به‌سووده بۆ روسیا
دۆناڵد تره‌مپ
وێستگه نیوزـ
ئه‌فسه‌رێكی پێشووی هه‌واڵگریی ده‌ریایی ئه‌مریكا هێرشیكرده‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ و به "گه‌مژه‌یه‌كی به‌سوود"ی بۆ روسیا وه‌سفكرد.
گۆڤاری نیوز ویك-ی ئه‌مریكا له‌زاری مالكۆلم نانس، ئه‌فسه‌ری پێشووی هه‌واڵگریی ده‌ریایی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ بێئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كرێگیراوی روسیا بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه تره‌مپ چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوریی له روسیا هه‌یه.
مالكۆلم ئاشكرایكردوه كه ئه‌و كاته‌ی تره‌مپ رووی له روسیا كردوه، مۆسكۆ دركی به‌وه كردوه كه ده‌كرێت ئه‌م كه‌سه بكرێته گه‌مژه‌یه‌كی به‌سوود بۆ وڵاته‌كه‌ی، چونكه هه‌رچه‌نده تره‌مپ شیوعی نه‌بوو كه‌چی له ساڵی 1988 ویستی تاوه‌ری مۆسكۆ دروست بكات، روسیاش به‌وكاره تره‌مپی كرد به به‌كرێگیراوی خۆی بێئه‌وه‌ی بهێڵێت هستی پێ بكات.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌واڵگرییه رۆبه‌رت مۆله‌ر، داوكاری وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا چاودێریی دۆسیه‌ی تره‌مپی له روسیا كردوه و گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه تره‌مپ ئێستا زانیویه‌تی چۆن خزمه‌تی روسیای كردوه.
PM:10:18:13/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت