له روداوێكی هاتوچۆدا پیاوێکی تەمەن 102 ساڵ برینداربوو
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له روداوێكی هاتوچۆدا پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن برینداربووه كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 102 ساڵ ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی دووه‌می 2019، لە روداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان/ٚپەترۆڵ) لە گەڕەکی ڕاپەڕین خۆی کێشا بە هاوڵاتیەک بەناوی (ع.ئـ.ح ).
راشیگه‌یاندوه كه هاوڵاتییه‌كه لەدایکبوی ساڵی 1917ه و پیشەی کاسبه و دانیشتوی گەڕەکی ڕاپەڕینه له قه‌ڵادزێ و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتییه‌كه بریندار بوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ هاوڵاتییه به‌ته‌مه‌نه‌كه قاچی ڕاستی شکاوەو پاش چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی.
دادوەر بە ماددەی 23 لە یاسای هاتوچۆ بڕیاریدا بە راگیرکردنی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ز دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
PM:07:11:13/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت