پۆلیسی سلێمانی زانیاری نوێ لە سەر رووداوەكەی ئامانج بابانی بڵاو دەكاتەوە

‌وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگە نیوز-
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی رووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیانی بلآو كردەوە. 

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی تشرینی دووه‌می 2019 بڵاویكرده‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئێمە وەك بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشاهیدی تەواوی خەڵك و بەبێ ماندبوون و شەونخونیی زۆری تەواوی كارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەكەمان كە جێگەی پێزانینە، لەیەكەمین ساتەوەختی رووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانە محەمەد و جگەرگۆشەكەیان دەستمان بەلێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی رووداوەكەوە كردو لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر چەندین زانیاری و بەڵگەمان لەبارەی رووداوەكەوە بڵاوكردەوەو وەك هەستكردن بەبەرپرسیارێتی و پابەندبوون بە پرەنسیپی ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی بەشێك بە بەڵگەكانمان نەخستەڕوو".

ده‌شڵێت: "بەڵام بەشێك لە میدیاكان بەنمونە كەناڵی ئێن ئاڕ تی بێ رەچاوكردنی باری دەروونی كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكە و تەنانەت خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانی و وەك هەوڵێك لەهەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ وێناكردنی شاری سلێمانی وەك شارێكی نائارام كەوتنە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری هەڵبەسترا و تەنانەت كار گەیشتە ئەوەی سوێندخواردن و شاهێدی ناڕاستی چەند كەسێكیان بڵاوكردەوە بێ ئەوەی رووخساریان پیشان بدات، ئەمە سەرەڕای ئەوەی شاهیدی ناڕاست پێشێلكردنی یاسا و بەزاندنی بنەما شەرعییەكانە".

پۆلیسی سلێمانی روونیشیكردوه‌ته‌وه‌: "بۆیە دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەپێویستمان زانی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی پێش ساتەوەختی رووداوەكە و تەنانەت ساتەوەختی رووداوەكەش بڵاوبكەینەوە".

ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان لە شەوی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیاندا لە شاری سلێمانی بە کوژراوی دۆزرانەوە، دواتر پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، ئەو بەڵگانەی‌ لەبەردەستیاندان، دەریدەخەن کە رووداوی‌ گیان لەدەستدانی‌ ئامانج بابانی‌ و هاوسەر و منداڵەکەی‌، خۆکوژی‌ بووە.
 


PM:02:08:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 26536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو