200 کیلۆ هیرۆین لەناو گۆشتی بەستوودا دۆزرایەوە


وێستگە نیوز-
دەسەڵاتدارانی بریتانیا بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر لە جۆری کۆکایین-یان لەناو قوتووی گۆشتی بەستوودا دۆزییەوە کە چەند کەسێک بازرگانیان پێوە کردووە.

تۆڕی سکای نیوز-ی جیهانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە  ئاژانسی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان لە بریتانیا دەستیگرتووە بەسەر بڕی 200 کیلۆ ماددەی هیرۆین و کۆکایین کە بەهاکەی دەگاتە  20 ملیۆن جونەیهی ئیستەrلینی کە دەکاتە 25 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە لەوکاتەدا دەست بەسەر ئەو بڕ زۆرە کۆکایینەدا گیراوە کە پۆلیسی بریتانیا لە ناوچەی ئیسکس لە نزیکی لەندەن کۆنتێنەرێکی گەورەی گواستنەوەی گۆشتی بەستووی بە مەبەستی پشکنین راگرتووە.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی وڵاتەکە کۆنتێنەرەکە نزیکەی 200 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری هەڵگرتووە کە لەژێر گۆشتە بەستووە پێچراوەکەدا شارابووەوە.

پۆلیسی بریتانیا تۆمەتەکەی ئاراستەی شۆفێری کۆنتێنەرەکە کردووە کە هەڵگری رەگەزنامەی هۆڵەندیە و لە ئێستادا دەستگیرکراوە.

دەزگای نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان لە بریتانیا راشیگەیاندووە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و دەستبەسەراگرتنی ئەو کۆنتێنەرەشی بە زەبرێکی کوشندە لەو کەسانە ناوبردووە کە لە پشتی کارەکەوەن.


ش . ر


PM:01:05:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت