موقتەدا سەدر: با فەرمانبەران مانگرتنی گشتی رابگەیەنن


وێستگە نیوز-
موقتەدا سەدر داوا لە پەرلەمانی عيراق دەكات گۆڕانكاری ریشەیی ئەنجام بدەن، ئەگەر ناتوانن ئەو كارە بكەن هیچ سوودێكی نییە.


رێبەری رەوتی سەدر بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و تێدا داوا لە فەرمانبەران دەكات مانگرتنی گشتی لە دژی حكومەت رابگەیەنن تا داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت.

سەدر لەو بەیاننامەدا داوای لە پەرلەمانی عیراقیش كرد گۆڕانكاری ریشەیی و راستەقینە بكەن، ئەگەر ناتوانن هیچ گۆڕانكاریەك بكەن ئەوە پەرلەمان هیچ سوودێكی نییە.

سەبارەت بە چاكسازییەكانی حكومەتیش ناوبراو بە هیچ ناوی برد و رایگەیاند كە لە ئاستی پێویستدا نین.

هەروەها رێبەری رەى رەوتی سەدر داوای لە خۆپیشاندەران كرد بە شێوەیەكی ئاشتیانە لە داواكاریەكانیان بەردەوام بن، باسی لەوەشكرد كە پێویستە خۆپیشاندەران رێگە بگرن لە دەستوەردانی دەرەكی و چاویان بە نوێنەری وڵاتان نەكەوێت.

د.ح
 


PM:12:36:13/11/2019






ئه‌م بابه‌ته 3124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت