توركیا: هۆڵەنداو ئەڵمانیا ئامادەيیان دەربڕیوە بۆ وەرگرتنەوەی داعشەكانی خۆیان


وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و هۆڵەندا ئامادەییان نیشانداوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو داعشانەی خەڵكی وڵاتەكانیانیان بە خێزانەكانیانەوە.


پێشتر توركیا رایگەیاند ئەو داعشانەی دەستگیری كردوون رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان دەكاتەوە، هەرچەندە سوور بوو لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام ئەوروپا دژی ئەو هەنگاوەی توركیا بوو، داواشیان كرد لە سوریا و عیراق دادگایی بكرێن و سزا بدرێن.

سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا لە نوێترین لێدواندا لەو بارەوە ئاشكرایكرد هۆڵەندا و ئەڵمانیا ئامادەباشیان دەربڕیوە بۆ وەرگرتنەوەی هاونیشتیمانیە داعشەكانیان كە دەستگیركراون لەگەڵ خێزانەكانی.

د.ح



 


AM:11:46:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت