بەرپرسێكی ئەمریكی وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە

‌موقتەدا سەدر

وێستگە نیوز-
بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی هەڕەشەكانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدری دایەوە، كە هەرشەی خۆپیشاندانی ملیۆنی لە دژی ئەمریكا كردبوو.

پێشتر دەسەڵاتی ئەمریكا داوای لە حكومەتی عیراق كرد لەسەر داوای خۆپیشاندەران هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات، لە بەرامبەردا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بە توندی رەخنەی لە ئەمریكا گرت و رایگەیاند نابێت دەستوەرداتە ناو كاروباری نێوخۆی عیراق، ئەگەر وازنەهێنێت خۆپیشاندانی ملیۆنی لە دژی ئەمریكا ساز دەدات.

لە بەرامبەر ئەو لێدوانانەی سەدر بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كەناڵی "ئەلحورە"ی ئەمریكی رایگەیاند "بە پێچەوانەی ئێران، ئەمریكا پابەندە بە عیراقێكی گەشە كردو و گەورە و بەهێز".

نزیكەی مانگ و نیوێكە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی شەقامی عیراقی گرتۆتەوە و خۆپیشاندەران داوای هەمواری دەستو و گۆڕینی حكومەت و باشكردنی بژێوی و هەلی كار دەكەن، هەرچەندە سەدر هەمان داواكاری خۆپیشاندانی هەبوو، بەڵام ماوەیەكە لە ئاراستە كردنی پەیامەكانی دژ بە حكومەت راوەستاوە.

د.ح
 


AM:09:36:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 6712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو