وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چه‌كدارانی سه‌ربه توركیا تاوانی جه‌نگیان له‌دژی هاوڵاتیانی كورد كردوه
چەکدارانی سەربە تورکیا
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا كۆیان كردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی توركیا، تاوانی جه‌نگیان له‌دژی كوردانی سوریا ئه‌نجام دابێت.
رۆژنامه‌كه به‌پێی وته‌ی دوو به‌رپرسی ئێستا و پێووی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه چه‌ند راپۆرتێك سه‌باره‌ت به هێرشكردنه‌سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ره‌وانه‌ی فه‌رمنداه‌یی ئه‌مریكا كراوه.
به‌پێی راپۆرته‌كان، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه هه‌ن كه تاوانی جه‌نگ ئه‌نجامدراوه و به‌ڵگه‌كانیش گرته‌ی ڤیدییان له‌گه‌ڵدایه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماده كراوه.
وۆڵ ستریت ئاشكراشیكردوه كه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ئه‌مریكا پرسی تاوانی جه‌نگ و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ئۆپراسیۆنی كانی ئاشتی له ناوچه‌كانی باكوری سوریا تاوتوێ ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پێناچێت توركیا ئه‌و پرسانه به‌جدی وه‌ربگرێت و كاریان له‌سه‌ر بكات.
PM:10:10:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت