بە ڤیدیۆ.. ئەو داعشەی لە نێوان سنووری دوو وڵاتی ئەوروپیدا گیری خواردووە


وێستگە نیوز-
توركیا دەستی كرد بە ناردنەوەی داعشەكانه و لەو چوارچێوەدا داعشێكی ئەمریكی لە نێوان هەردوو سنوری نێوان توركیا و یپۆنان گیری خواردووە.

بە پێی ڤیدیۆیەك كە بڵاو كراوەتەوە ئەندامێكی داعش كە خەڵكی ئەمریكایە، توركیا لە سنورەكەی خۆیەوە كردوویەتییە ئەو دیو بەرەو یۆنان، لە بەرامبەریشدا یۆنان ئامادە نییە وەری بگرێت و لەو نێوەندەی هەردوولا گیری خواردووە.

ئەو ئەندامەی داعش كە توركیا لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمجارەدا دەستگیركردووە دەڵێت چاوەڕێی چارەنووسیەتی لەو نێوەندەدا یەكلایی بێتەوە كە نە توركیا رێگەی گەڕانەوەی دەدات و نە یۆنانیش دەهێڵێت بچێتە خاكەكەیەوە.

د.ح



PM:04:06:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت