سەرۆكی هەرێم: پێویستە ببینە خاوەن هێزێكی نیزامی بۆ هەر ئەگەرێك ئامادە بێت
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێم
وێستگە نیوز-
سەرۆكی هەرێم ئەمڕۆ لە ئاهەنگی دەرچوونی ژمارەیەك ئەفسەردا وتارێكی پێشكەش كرد و باسی لەوە كرد كە پێویستە هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەنی هێزێكى نیزامیى تۆكمه و له‌ئاستى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا بێت كه‌له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، بتوانێت ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كان ببێته‌وه، پشت به‌خۆى ببه‌ستێت. بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌بێت و نه‌كه‌وێته‌دۆخى ته‌نگاوى له‌ناكاو.
نێچیرڤان بارزانى لە وتارەكەیدا وتایشی: پێشمەرگە و سەرجەم هێزە چەکدارەکانی کوردستان، هێزی خاوەن مۆراڵ و ئاشتیخواز و ژیاندۆستن، ئێوە خاوەن ئەم بیروباوەڕەن، پێشمەرگە کە لە جیهاندا بە سیمبولی ئیرادە و بەرگری لە ئازادی و شارستانیی مرۆڤایەتی ناسراوە، خاوەن ئەو پاشخانەیە لە بیروباوەڕ و بەهای مرۆیی.
باسی لەوەشكرد كە ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه كه به‌جورئه‌ته‌وه كه‌موكوڕى و گرفته‌كانمان له‌بوارى سه‌ربازیدا ده‌ستنیشان بكه‌ین و به‌گیانێكى نیشتمانییه‌وه دوور له حیزبایه‌تى و لایه‌ن و لایه‌نگیرى، به‌جورئه‌ته‌وه بڕیار له‌سه‌ر لادانى به‌ربه‌ستى به‌رده‌م یه‌كخستنه‌وه و پێشخستنى پێشمه‌رگه بده‌ین و هه‌موومان پێكه‌وه كار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هێزه‌چه‌كداره‌كاندا بكه‌ین.
جەختیشی لەوە كردەوە كە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێم، بە بایەخ و جدییەتێکی زۆرەوە، بابەتی یەکخستن و ڕێکخستنی پێشمەرگە و چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به‌هەند وەرگرتووە و کاری بۆ دەکات. وێڕای بەربەستەکان، ئێمە بە هەوڵ و دڵسۆزیی هەموو لایەنە خەمخۆرەکانی کوردستان و دۆستانمان، بەردەوام دەبین و هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەم ئەرکە پیرۆزە.
دەقی وتارەكەی سەرۆكی هەرێم:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
به‌رله‌وه‌ى ده‌ست به‌وتاره‌كه‌م بكه‌م، حه‌ز ده‌كه‌م سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ خه‌ڵكى شارى زاخۆ بنێرم، به‌خێرهاتن و سوپاسیان بكه‌م. زاخۆ مه‌ڵبه‌ندى كوردایه‌تى، زاخۆ مه‌ڵبه‌ندى كوردپه‌روه‌رى، زاخۆ جێى پێشمه‌رگه‌و خه‌بات و تێكۆشان و به‌رخودانه. لێره‌وه سڵاوى گه‌رمم بۆ هه‌موو خه‌ڵكى زاخۆ و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى.
زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته، زۆر سوپاس بۆ ئێوه كه ئه‌م چه‌ند ساڵه ده‌رفه‌تتان داوه ئه‌م ئه‌كادیمییه لێره بكرێته‌وه كه مایه‌ى شانازییه نه‌ك ته‌نیا بۆ كوردستان و شارى زاخۆ، نه‌ك ته‌نیا بۆ ده‌ڤه‌رى بادینان، به‌ڵكوو مایه‌ى شانازییه بۆ كوردستان و بۆ عێراق. زۆر سوپاس بۆ میوانداریتان. هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن.
خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ پێکەوە، بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی ٢٦ی پێگەیاندنی ئەفسەرانی کوردستان دەکەین. پیرۆزبایی لە دەرچووان و دەستخۆشی لە کۆلێژی سەربازیی زاخۆ دەکەم بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئه‌م خوله. سوپاس بۆ هەوڵ و ماندووبوونی سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و ڕاهێنەران و عه‌میدى كۆلێژى سه‌ربازى. سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك.
گەشەپێدانی بەردەوام بە توانا مرۆییەکان، گرنگترین مەرج و پێداویستیی پێشکەوتن و پەرەپێدانە لە هەر سێکتەرێکدا بە جۆرێک وەڵامدەرەوەی خواستی قۆناغ و ڕۆحی سەردەمەکەی بێت. ئەفسەران، چەقی پلاندانان، تاکتیکی جەنگی، ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی هێزی سەربازین، بۆیە تواناسازیی بەردەوام لە توێژی ئەفسەراندا گەورەترین وەبەرهێنانە لە کەرتی سەربازیدا، چونكە سەرمایەی مرۆیی لە سەرووى هەموو سەرچاوە و سەرمایەكانی تره‌وه‌یه.
زانستی سەربازی وەک هەر زانستێکی دیکە، پاشخان و بنەمای مەعریفیی خۆی هەیە و هاوشانی پێشکەوتنە خێراکانی تەکنۆلۆجیا و کەرەستەی جەنگی، بە بەردەوامی لە پێشکەوتن و نوێبوونەوەدایە. خولی پێگەیاندن و فێربوونی بەردەوام، پێویستییەکی گرنگە بۆ هەموو ئەفسەران، بەڵکو بۆ هەموو هێزە چەکدارەکان لە هەرێمی کوردستان. پەروەردەکردن و پێگەیاندن لەسەر بنەمای نیشتیمانپەروەری و مرۆڤدۆستی و هەستی بەرپرسیاریه‌تی، جەنگاوەری خاوەن بیروباوەڕ و بەرگریکاری خاوەن ئیرادە لە ماف و بەها نیشتمانییه‌كان و مرۆڤایه‌تى بەرهەمدێنێ.
ئەفسەرانی خۆشەویست، ئێوە، لەگەڵ سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە چەکدارەکانی کوردستان، قەڵغانی هەمیشەیی و ئامادەباشی ئەم نیشتمانەن بۆ بەرگریكردن لە بوون و مافەکانی گەلەکەتان. بیروباوەڕی نیشتمانی و بەهاى به‌رزى مرۆیی، بنەمای سەرەکیی بیرکردنەوە و شێوازی ڕەفتارتانە.
پێشمەرگە و سەرجەم هێزە چەکدارەکانی کوردستان، هێزی خاوەن مۆراڵ و ئاشتیخواز و ژیاندۆستن. ئێوە خاوەن ئەم بیروباوەڕەن. پێشمەرگە کە لە جیهاندا بە سیمبولی ئیرادە و بەرگری لە ئازادی و شارستانیی مرۆڤایەتی ناسراوە، خاوەن ئەو پاشخانەیە لە بیروباوەڕ و بەهای مرۆیی.
دەرچووانی خۆشەویست لە خولی ٢٦ی پێگەیاندن..
ئێوە کە چانسی ئەوەتان هەبووە بەشداری لەم خولە زانستی و پەروەردەییەدا بکەن و بە زانیاری و شارەزاییەکی زیاترەوە دەگەڕێنەوە سەر كاره‌كانتان، گرنگە بەرهەمی سەرکەوتنتان لەم خولەدا بە کردەیی لە کار و تواناکانتاندا ڕەنگ بداتەوە، هاوكارانتان سوودمەند بن لەو شارەزاییەی کە بەدەستتان هێناوە. کەسانی سەرکەوتوو ئەوانەن کە بەردەوام هەوڵی فێربوونی زیاتر دەدەن بۆ ئەوەی ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی باشتر و گونجاوتر جێبەجێ بکەن.
بواری خزمەت و ئەرکی ئێوە، لە ئەرکە هەرە پیرۆزەکانە له‌م وڵاته‌دا، شایانی ئەوەیە لە ئاستێکی بەرز و خوازراودا بێت. ئێوە لەگەڵ سەرجەم هێزی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی کوردستان، هەمیشە لە ئاستی چاوەڕوانیی گەلەکەتاندا بوون، شکستپێهێنانی تیرۆریستانی داعش، بەڵگەی زیندووی ئەم ڕاستییەیە كه‌تا ئێستاش و تاهه‌تایه كوردستان شانازیتان پێوه‌ده‌كات. كوردستان شانازى به به‌رخودان و خه‌باتى ئێوه و ماندووبوونتان له‌سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى ده‌كات. شانازى ده‌كات به‌وه‌ى كه ڕۆڵه‌ى وه‌ك ئێوه‌ى هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له خاك و له نیشتمان و له ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌م وڵاته‌و ئه‌م گه‌له.
بەڕێزان..
هەرێمی کوردستان پێویستی بە هێزێکی چەکداری نیشتمانیی خاوەن دیسپلین و پرەنسیپی پێشکەوتووە. هێزی یەکگرتوو، خاوەن بیروباوەڕی نیشتمانی، لە سەرووى هەموو مەبەستێکی سیاسی، حیزبی، نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەوە بێت. هێزێکی گۆشکراو لەسەر بنەما مرۆییەکان و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە جەنگ.
هێزى پاراستنى گه‌ل و وڵات و ده‌سكه‌وته‌كان بێت، ناكرێت هێزى حیزب و لایه‌ن و گرووپه‌كان بێت. ده‌بێ دوور بێت له ناكۆكى و ململانێى ناوخۆ. بۆ مه‌رامى سیاسى و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌سیاسییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان نابێ به كار بێت. پابه‌ندى و وابه‌سته‌یى و دڵسۆزى بۆ‌نیشتمان، بۆ كوردستان و كوردستانییان، ده‌بێ بنه‌ماى په‌روه‌رده‌یى و خه‌بات و كارى ئێوه‌بێت. پێشمه‌رگه ده‌بێ خۆى قبووڵى نه‌بێت، پێشمه‌رگه‌ى حیزب و لایه‌نه‌كان بێت، ده‌بێ پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانى و ئه‌م گه‌له بێت.
هێزێكى نیزامیى تۆكمه و له‌ئاستى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا بێت كه‌له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌ن. بتوانێت ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كان ببێته‌وه، پشت به‌خۆى ببه‌ستێت. بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌بێت و نه‌كه‌وێته‌دۆخى ته‌نگاوى له‌ناكاو.
پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆبه‌خشان، له‌شه‌ڕى داعش مه‌ردانه به‌رگرییان كرد و قوربانیى گه‌وره‌یان دا. ئه‌و شه‌ڕه بۆ پێشمه‌رگه ئه‌زموونێكى ته‌واو نوێ بوو. ئه‌زموونێكى قورس و سه‌خت بوو. ده‌رفه‌تێكیش بوو تا كه‌موكوڕى و كێشه‌كانى خۆمان له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه باشتر ببینین. وانه‌یه‌ك بوو كه‌ده‌بێ لێى فێر ببین و بزانین چۆن هێزێكى تۆكمه‌ى یه‌كگرتوو، له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ربازییه‌كان بنیات بنێین.
له‌شه‌ڕى تیرۆرستانى داعشدا هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان پێشمه‌رگه و چه‌كدارى ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب، ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ندا نه‌كرا. مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه وه‌ك یه‌ك له‌سه‌ر هه‌موومان بوو. مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه وه‌ك یه‌ك له‌سه‌ر هه‌موو كوردستان بوو، بۆیه ده‌بوایه پێشمه‌رگه‌ش، هى هه‌ر لایه‌نێك بووبێت، پێكه‌وه به‌یه‌ك هێز و یه‌كگرتوویى له‌هه‌مان سه‌نگه‌ردا به‌رگرى بكه‌ن. پێكه‌وه قوربانى بده‌ن، پێكه‌وه گیان فیدا بكه‌ن و شه‌هید و بریندار ببن. پێكه‌وه داستانى سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لى كوردستان تۆمار بكه‌ن.
له داهاتووشدا هه‌ر مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، هه‌ر شه‌ڕێك به‌رۆكى كوردستان بگرێت، هه‌موومان ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ڕووى هه‌موومان ده‌بێته‌وه. جیاوازى له‌نێوان ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ندا ناكات. هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر نیشتمان، هەڕەشەیە لە چارەنووس و ئایندەی هەمووان بەبێ جیاکاری لە ڕووی لایەنگیریی ئایدۆلۆژی، حیزبی، نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبی. بۆیه ده‌بێ په‌ند و وانه له ئه‌زموونه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرین و ده‌بێ هێزێكى یه‌كگرتووى كوردستانیانه‌ى نیزامى و تۆكمه به پره‌نسیپ و دیسپلینى سه‌رده‌میانه بنیات بنێین. هێزێك له‌یه‌ك ناوه‌ندى بڕیاره‌وه كۆنترۆڵ و سه‌ركردایه‌تى بكرێت و ببێته یه‌كێك له‌سیما دیار و به‌هه‌یبه‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
هێزێك كه‌لە پرۆسەیەکی گەشەپێدانی بەردەوامدا بە مەشق و ڕاهێنان، خولی پێگەیاندن و تواناسازی، فێربوونی بەردەوام و وەرگرتنی زانستی نوێ، بەهێز و پڕچه‌ك بکرێت. هاوکات ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگە و کارمەندانی ئەو هێزە نیشتیمانییە کە شایستەی ئەرکە پیرۆزەکەیان بێت، بڕه‌خسێت.
به‌ڕێزان،
ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه كه به‌جورئه‌ته‌وه كه‌موكوڕى و گرفته‌كانمان له‌بوارى سه‌ربازیدا ده‌ستنیشان بكه‌ین و به‌گیانێكى نیشتمانییه‌وه دوور له حیزبایه‌تى و لایه‌ن و لایه‌نگیرى، به‌جورئه‌ته‌وه بڕیار له‌سه‌ر لادانى به‌ربه‌ستى به‌رده‌م یه‌كخستنه‌وه و پێشخستنى پێشمه‌رگه بده‌ین و هه‌موومان پێكه‌وه كار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هێزه‌چه‌كداره‌كاندا بكه‌ین.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێم، بە بایەخ و جدییەتێکی زۆرەوە، بابەتی یەکخستن و ڕێکخستنی پێشمەرگە و چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به‌هەند وەرگرتووە و کاری بۆ دەکات. وێڕای بەربەستەکان، ئێمە بە هەوڵ و دڵسۆزیی هەموو لایەنە خەمخۆرەکانی کوردستان و دۆستانمان، بەردەوام دەبین و هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەم ئەرکە پیرۆزە، کە خوێنى شه‌هیدانى كوردستان و خه‌باتى به‌رده‌وامى پێشمه‌رگه‌كان داوام لێ ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش بە دڵنیاییەوە خواستی هەموو لایەن و کەسه دڵسۆزه‌كانى ئه‌م نیشتمانه و ئه‌م كوردستانه‌یه.
جێی خۆیەتی لێرەدا سوپاسى ڕۆڵى هاوکاریی دۆستانمان بکەم، لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی وڵاته‌یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ هاوکاریی دۆستانەیان، چ لە کاتی شه‌ڕى دژ بە داعش و چ لە کاتی ئاشتیدا كە پێشکەش به‌پێشمەرگەی کوردستانیان کردووه، هەر لە هاوکاریی ماددی و جەنگی و لۆجستییەوە تا ده‌گاته مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان. بەهەمان شێوەش هاوکارییان لە پرۆسه‌ی چاكسازی و ڕێکخستنه‌وه و یەکگرتنەوەی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ وڵاتانى به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و وڵاتی دیكه، ئەو هاوكارییانە هه‌موویان جێی پێزانینە و هه‌رێمى كوردستان بە چاوی ڕێز و سوپاسه‌وه‌لێیان ده‌ڕوانێت.
ده‌مه‌وێ له‌كۆتاییدا دووبارە پیرۆزباییتان لێ بكەم و لەم گۆڕه‌پانه‌وه سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی هاوسەنگەرە شەهیدەكانتان دەنێرین له‌هه‌موو كوردستان، یادیان بەخێر و ڕێگایان هەمیشە پڕ ڕێبوار بێت بۆ خزمه‌تى وڵات و ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌م گه‌له. هیواى چاكبوونەوە و گەڕانەوەش بۆ هەڤاڵە بریندارانەكانتان دەخوازم. سەری ڕێز بۆ بنەماڵە و كه‌سوكارى شەهیدان دادەنەوێنین كە ئازیزانی خۆیان بەم نیشتمانە بەخشی له‌زاخۆ هه‌تا ده‌گاته‌خانه‌قین و هه‌موو شوێنه‌كانى كوردستان.
دووباره پیرۆزباییى گه‌رمتان لێ ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم و له‌ژیانتاندا سه‌رفراز بن.
زۆر سوپاس..
د.ح
PM:02:55:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت