شێركۆ جه‌وده‌ت: دەبێت نەوتەکەی بەغدا به هه‌مان نرخ بفرۆشرێت
جیاوازی لە نێوان نرخی نەوت لە هەرێم و بەغدا هەیە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یه‌نێت، هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان ده‌ده‌ن تا ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌درێته هاوڵاتیان به هه‌مان نرخی پارێزگاكانی باشوور و خوارووی عیراق بێت، ده‌شڵێت: "مادام نه‌وته‌كه هی به‌غدایه، ده‌بێت وه‌ك پارێزگاكانی تر 30 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك وه‌ربگیرێت".
شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ستیپێكردووه كه نه‌وته‌كه به‌غدا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كردووه.
وتیشی: "له ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق به‌رمیلێك نه‌وت به 30 هه‌زار دینار وه‌رگیراوه، هه‌ر به‌رمیلێكیش له گواستنه‌وه‌یدا بۆ هه‌رێم هه‌زار دیناری ده‌چێته سه‌ر، بۆیه ده‌بێت 31 هه‌زار دینار وه‌ربگیرێت نه‌ك 53 هه‌زار دینار".
روونیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌رچی له هه‌ولێر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت پێنج هه‌زار دیناری لێكه‌م كراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه كه‌مه، مادام نه‌وته‌كه هی به‌غدایه ده‌بێت وه‌ك لای ئه‌وان بدرێت به هاوڵاتییان نه‌ك زیاتر.
جه‌وده‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌و نه‌وته‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه ده‌كاته‌وه له پاڵاوگه‌كانی بازیان و كه‌ڵه‌كه‌وه بۆی ده‌نێردرێت و ئه‌وانیش دوای پاڵاوتنی نه‌وته سپیه‌كه بۆ هه‌رێم ده‌نێرنه‌وه.
PM:02:52:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 7904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت