ئەردۆغان داوا لە سەرۆكی ئەمریكا دەكات بەڵێنەكانی بباتە سەر

‌مەزڵوم عەبدى - دۆناڵد ترەمپ

وێستگە نیوز-
سەرۆكی توركیا ئەمڕۆ بەر لە گەشتەكەی بۆ ئەمریكا ئاشكرایكرد كە بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رادەگەیەنێت ئەو بەڵێنەی دابووی سەبارەت بە رێككەوتنەكەیان لە بارەی سوریاوە بیهێنێتە دی.


ئەردۆغان بۆ رۆژنامەوسان وتی: ئەستەمە بڵێن چەكدارەكان لە سنورەكانی سوریا بە درێژایی  توركیا كشاونەتەوە، بە پێی ئەو رێككەوتنەی ئەنجامان دابوو.

سەرۆكی توركیا باسی لەوەشكرد كە بەڵگەی ئەوە دەخاتە بەردەم سەرۆكی ئەمریكا كە "مەزڵوم عەبدی، چالاكی تیرۆرستانەی هەبووە"، بە وتەی ئەو، پەیوەندیش لەگەڵیدا كارێكی هەڵەیە.

د.ح
 


PM:02:02:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 11408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت