وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران و بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووه‌م، مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كرێت.


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌شده‌كرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب لەكاتێكدایە كە چارەنوسی مووچەی سێ‌ مانگی ئەمساڵ نادیارە و تائێستاش بەغدا و هەرێم لەسەر مووچە و بودجەی ساڵی داهاتوو رێكنەكەوتوون.

هــ. ر


AM:09:14:11/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 9976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو