سیستانی: هەندێك لایەن دەیانەوێت دۆخەكە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە


وێستگە نیوز-
نوێنەری عەلی سیستانی رێبەری مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق رایگەیاند پێویستە چاكسازی ئەنجام بدرێت، هۆشدایی ئەوەیشیدا كە هەندێك كەس و لایەن دەیانەوێت دۆخەكە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە.

عەبدولمەهدی كەربەلائی نوێنەری عەلی سیستانی لە وتاری ئەمڕۆی نەجەفدا رایگەیاند پێویستە چاكسازی ئەنجام بدرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت، باسی لەوەشكرد كە داواكاریەكانی خۆپیشاندەران رەوایە.

ناوبراو رایگەیاند كە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكار نەهێنرێت و ئەوانەی دەستیان هەبووە لە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران سزا بدرێن.

باسی لەوەشكرد كە دەرفەت هەیە لایەنە سیاسییەكان بەیەكەوە چارەسەری كێشەكان بكەن و چاكسازی بكەن.

لە خاڵێكی دیكەی وتارەكەیدا نوێنەری سیستانی هۆشداریدا لەوەی كە دەستی دەرەكی و هەندێك دەیانەوێت بزوتنەوەی ناڕەزایەتی بەكار بهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان، لەبەر ئەوە داوا لە خۆپیشاندەران دەكات رێگە نەدەن هیچ دەستێك تێكەڵ بێت و رێڕەوی خۆپیشاندانەكان بە ئاقارێكی دیكەدا  بگۆڕێت.

لە كۆتایشدا داوا لە خەڵك دەكات رێز لە هێزە ئەمنییەكان بگرن بەو پێیەی سەلامەتی ئەوان دەپارێزن و پێشتر جەنگی تیرۆ و داعشیان كردووە.

د.ح
 


PM:12:36:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت