نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بەرزبوەوە


وێستگە نیوز ـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی تشرینی دووه‌می 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

 
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 56 دۆلار و11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
 

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 61 دۆلار و 63 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 59 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هــ. ر


AM:08:14:03/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت