هه‌سه‌ده‌ لە دربێسیێ و عاموودای رۆژئاوای كوردستان كشایه‌وه‌

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوزـ
ھێزەكانی سوریای دیموكرات (ھەسەدە) لە دربێسیێ و عاموودای رۆژئاوای كوردستان كشانەوە.


روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، "ھەسەدە دەستی كردووە بە كشاندنەوەی ھێزەكانی لە چەند خاڵێكی نێوان دربێسیێ و عامودا لە گوندەكانی دەوروبەری پارێزگای حەسەكە".

ئاماژەی بەوەش كردووە، شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان ھەسەدە و گرووپە چەكدارەكان لە عەین عیسا و گوندەكانی تەل تەمر روویداوە.

دوای ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردسیتان كە لە 9ی ئەم مانگە دەستیپێكرد. رێككەوتن لەنێوان ئەمریكا و توركیا كراوە بۆ كشانەوەی شەڕڤانانی ھەسەدە لە چەند ناوچەیەكی رۆژئاوی كوردستان.

هــ. ر


PM:01:11:24/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 6172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو