ئه‌مریكا:تورکیا لە رێککەوتنەکەی لەگەڵ روسیا ئاگادار کراوەتەوە
وێستگه نیوزـ
گه‌وره به‌رپرسێكی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد كه به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌یان له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ روسیا سه‌باره‌ت به باكوری سوریا ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
گه‌وره به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه واشنتن به‌هیچ جۆرێك به‌شداری له‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان روسیا و توركیا ناكات و به به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌شیان وتووه وریا بن له‌و رێككه‌وتنی سه‌باره‌ت به باكوری سوریا له‌گه‌ڵ مۆسكۆ واژویان كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه روسیا له هه‌ر كوێیه‌ك بێت، ئه‌مریكا به وردی چاودێریی ده‌كات، به‌تایبه‌ت مافی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ر و مۆسكۆ ده‌یانگرێته‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له شاری سوچی رێككه‌وتنێكیان سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی باكوری سوریا واژوو كرد.
مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی 150 كاتژمێردا شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له‌و ناوچانه دوور بكه‌ونه‌وه كه توركیا به ناوچه‌ی ئارامی ناوده‌بات و نزیكه له سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی، دواتریش روسیا و توركیا و حكومه‌تی سوریا ناوچه‌كان به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
PM:10:46:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت