له پارێزگای موسه‌ننا كارمه‌ندانی هه‌واڵگری له‌سه‌ر ته‌لاره به‌رزه‌كان داده‌نرێن
خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگەی عیراق
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای موسه‌ننا ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه ده‌كرد و بڕیاریشی دا كارمه‌ندانی ده‌زگای هه‌واڵگری له‌سه‌ر ته‌لاره به‌رزه‌كان دابنێت.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای موسه‌ننا 11 رێنمایی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه ده‌كرد و ئاگاداری كردنه‌وه له چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌ینیی داهاتوو 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له رێنمایه‌ك هاوشێوه‌ی پارێزگای واست، ئه‌وه‌یه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی ناو گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان چه‌كیان پێ نییه و بۆشیان نییه جلی ره‌ش و ده‌مامك بپۆشن و داوایان لێكراوه دان به‌خۆیاندا بگرن.
له خاڵی كۆتاییشدا فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای موسه‌ننا ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر بانگ و گرتوخانه و پێگه سه‌ربازی و بنكه‌كانی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌كاری تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌مداوه و داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه به توندی به‌رپه‌رچی ئه‌و جۆره پێشێلكارییانه بده‌نه‌وه.
بڕیاره هه‌ینیی داهاتوو 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ساز بكرێت، ئه‌وه‌ش دوای خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دێت كه به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه زیاترله 100 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی چوار هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
دوای ئه‌و رووداوانه‌ش، حكومه‌تی عیراق چه‌ندین بڕیاری بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله باڵاكان له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیان ده‌ركرد.
PM:09:53:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت