به‌ریتانیا..بارهه‌ڵگرێكی دیكه‌ی گواستنەوەی په‌نابه‌ران دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
دوای دۆزینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێك كه ته‌رمی ده‌یان په‌نابه‌ری تێدابوو، پۆلیسی به‌ریتانیا بارهه‌ڵگرێكی دیكه‌ی دۆزییه‌وه كه چه‌ند په‌نابه‌رێكی زیندووی تێدایه.
میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه له‌سه‌ر رێگایه‌كی گشتی، ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگریان دۆزیوه‌ته‌وه كه 9 په‌نابه‌ری به زیندویی تێدا بووه.
پۆلیسی ده‌ستیكردوه به پشكنینی په‌نابه‌ره‌كان و به‌نیازیشه دواتر ره‌وانه‌ی نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌یان بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، پۆلیسی به‌ریتانیا ته‌رمی 39 په‌نابه‌ری له‌ناو ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر له ناوچەی پیشەسازی دۆزراوەتەوە و شۆفێره‌كه‌شی ده‌ستنگیركرد.
پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كە بارهەڵگرەكە لە بولگاریاوە هاتووە و لە رۆژی شەممەوە ئەو پەنابەرانە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا خۆیان حەشاردابوو.
PM:08:54:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت