شیعه‌كان چاره‌نووسی عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه
عادل عەبدولمەهدی
وێستگه نیوز ـ
شه‌قامی عیراقی خۆی بۆ خۆپیشاندانی رۆژی هه‌ینی ئاماده ده‌كات و سبه‌ینێ سه‌ركردایه‌تی شیعه‌كان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چاره‌نووسی عادل عه‌بدولمه‌هدی و كابینه‌كه‌ی یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان سبەینێ کۆبونەوەیەکی گرنگ لەنێوان سەرکردایەتی شیعە دەکریت سەبارەت بە چارەنووسی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیران و چەند بژاردەیەک لە کۆبونەوەکە تاوتوێ دەکرێت.
ئومێد محه‌مه‌د، په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی له له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، چه‌ند بژاردەیه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێ ده‌كرێن له‌وانه، یەکەم: ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت.
له باره‌ی بژارده‌ی دووه‌مه‌وه ده‌ڵێت: "دووەم: لابردنی عادل عەبدولمەھدی لە رێگای دەستلەکارکئشانەوە و دانانی کەسێکی دیکە کە کۆدەنگی لەسەر بکرێت لە ھەمان کۆبوونەوە".
هه‌رچی بژارده‌ی سێیه‌مه ئومێد وتوویه‌تی، بژارده‌ی سێیه‌م پێدانی مۆڵەتێکی دیکەیه بە عادل عەبدولمەھدی بۆ ماوەیەک کە لە سێ مانگ کەمتر نەبێت و لە شەش مانگیش زیاتر نەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ھەر سبەینێ بڕیارە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە رێگای وتارێکەوە کۆمەڵێک چاکسازی رابگەیەنێت.
له چاكسازییه‌كاندا بڕیاره مووچه‌ی پله باڵاكان له سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیری و په‌رله‌مانتارو بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان بۆ نیوه كه‌م بكاته‌وه و مووچه‌و ده‌رماڵه له 10 ملیۆن زیاتر نه‌بێت.
لەو رووەوە وێستگە نیوز پەیوەندی بە چەند پەرلەمانتارێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.
PM:08:25:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت