پوتن به‌شار ئه‌سه‌دی له رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئاگادار كرده‌وه
ئەردۆغان و پوتن و ئەسەد
وێستگه نیوزـ
كۆشكی كرملن رایگه‌یاند كه ڤلادیمێر پوتن، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سوریای له رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
دیمیتری بیسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی كرملن له لێدوانێكی رۆژنامه‌واندا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشهمه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، رایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی روسیا و توركیا شه‌ش كاتژمێری خایاندووه و دواتر پوتن سه‌رۆكی رژێمی سوریای له به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
بیسكۆڤ رایگه‌یاند كه پوتن له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كردووه و ئه‌ویش سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌ربڕیووه و ئاماده‌یی نیشانداوه به‌هاوكاریی پۆلیسی سه‌ربازیی روسیا، پاسه‌وانانی سنوری سوریا، ناوچه سنورییه‌كان بپارێزن.
PM:10:57:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت