بە ڤیدیۆ.. سعودییەك شێتانە تەقە لە ماڵێك دەكات


وێستگە نیوز-
بە پێی ڤیدیۆیەك كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو بۆتەوە، هاووڵاتییەكی سعودی بە شێوەیەكی شێتانە لە گەرەكێكدا تەقە لە ماڵێك دەكات.

پۆلیسی سعودی رایگەیاند كە رووداوەكە لە ناوچەی "حەفر باتین بووە" و و ئەو رووداوەی بە نائاسایی ناوبردووە.


هاوكات پۆلیس ئەوەی ئاشكراكرد كە سەبارەت بە رووداوەكە هەواڵیان پێدراوە كەسێك لە سەربانی ماڵێك كە نۆژەندەكرێتەوە بەرەو رووی ماڵێكی بەرامبەری تەقە دەكات، لە ئەنجامدا توانیویانە ئەو كەسە دەستگیر بكەن، پاش ئەوەی دەیویست رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیسیش بێتەوە، لە ئەنجامیشدا چەكەكەی پێ گیراوە، جەختیش لەوە كراوەتەوە كە هیچ كەش زیانی بەر نەكەوتووە.

د.ح
 


PM:06:45:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 5004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت