ئاسایشی هەرێم: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی دوو کادیری باڵای پەکەکەی لەسەر چیای گۆیژە کوشتوە
وێستگە نیوز -
دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوەکەی ئێوارەی 15ی ئەم مانگەی چیای گۆیژە بڵاوکردەوەو رایگەیاند، دوو ئەندامی کەجەکە لە لایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیاوە بەشێوەیەکی دڕندانە کراونەتە ئامانج.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند: كاتژمێری 5:15 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی 15ی ئه‌م مانگه دوو كادیری باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان كه‌جه‌كه به‌ناوه‌كانی (جه‌میل و ده‌مهات) له‌سه‌ر شاخی گۆیژه‌و له‌ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌ناو خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا به‌شێوه‌یه‌كی دڕه‌ندانه كرانه ئامانج.
ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ و به ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی پێویست له شوێنی روودانی تاوانه‌كه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و دوو ئه‌ندامه باڵایه‌ی كه‌جه‌كه له‌كاتێكدا به‌بێ ئاگاداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا‌و له‌ناو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شاری سلێمانی و له شوێنی گه‌شتیاریدا كراونه‌ته ئامانج، ئه‌مه‌ش پێشێلكاری و ده‌ستپێشخه‌ری و پێشهاتێكی مه‌ترسیداره به‌هیچ جۆرێك خزمه‌ت به ئاسایشی هاوبه‌ش و پێكه‌وه ژیان ناكات.
راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەرێم دوای ئەوە دێت ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، تەقینەوەیەك لەسەر شاخی گۆیژە له شاری سلێمانی رویدا‌و به‌هۆیه‌وه دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سیانی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌دوای روداوه‌كه‌ش، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند كه نازانن هۆكاری تەقینەوەکە چی بووە، به‌ڵام هێزەکانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوه.
PM:12:30:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 13464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت