نوێترین زانیاری له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی ئامانج و لانه
لانە محەمەد و منداڵەکەی
وێستگه نیوز ـ
سۆران عومه‌ر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به رووداوی گیان لەدەستدانی رۆژنامەنووسان ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.
له‌یاداشتێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه، سۆران عومەر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، "به‌پێی وته‌ی هه‌ردوو خێزانه‌كه ئامانج و لانه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه، بۆیه وه‌ك پۆلیس رایگه‌یاندوه رووداوه‌كه خۆكوژیی بووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواشی له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان کردووە بۆ ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنانه پێویسته راسته‌وخۆ په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك یان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێرێت بۆ به‌دواداچوونی ورد‌و ده‌رخستنی راستییه‌كان.
شەوی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، رۆژنامه‌نووس ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان له نزیك تێرمیناڵی شاره‌زوور له سلێمانی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا به كوژراوی دۆزرانه‌وه.
بۆ رۆژی دواتر پۆلیسی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رووداوه‌كه‌ی به خۆكوژی ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لانه و منداڵه‌كه‌ی له لایه‌ن ئامانجه‌وه كوژراون و دواتریش خۆی كوشتووه.
هــ. ر
PM:12:19:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 81560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت