نرخی دراو له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.


شوان هادی، له‌ نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ 120 هه‌زار و 400 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 133 هه‌زار و 250 دیناره‌، 100 پاوه‌ن به‌ 154 هه‌زار دیناره‌".

راشیگه‌یاند: 100 لیره‌ی توركی به‌ 20 هه‌زار و 750 دیناره‌، 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 10 هه‌زار و 650 دیناره‌.

هــ. ر



AM:10:23:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 5164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت