كچێكی خه‌ڵكی كرماشان له لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا
وێستگه نیوز ـ
کچێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بە دەستی براکەی کوژرا.
بە پێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە راپۆرتی ئیسنا، رۆژی دووشەممە 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، کچێکی تەمەن 32 ساڵی خەڵکی کرماشان لە ناوچه‌ی ئیلاهیەی ئەو شارە بە دەستی براکەی کوژراوە.
ناسنامەی ئەو کچە تەمەن 32 ساڵە رانەگەیندراوە، بکوژ دوای دەستبەسەرکرانی رایگەیاندووە کە بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تیەوە خوشکەکەی کوشتووە.
هــ. ر
AM:08:35:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 10868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت