تایه ده‌سوتێنێت
وێستگه نیوزـ
خانمه ئه‌كته‌رێكی لوبنانی له ریزی خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی دژی خراپیی باری گوزه‌ران هاته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و تایه ده‌سوتێنێت.
نادین راسی، خانمه ئه‌كته‌ری لوبنانییه و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان تایه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت بیوستێنێت، خانمه ئه‌كته‌ره‌كه پڕ به‌ده‌نگی و به توڕه‌یی دژی خراپیی باری ئابوری و ئاستی گوزه‌ران له وڵاته‌كه‌یدا هاوار ده‌كات و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت.
نادین راسی به ده‌نگێكی به‌رز ده‌ڵێت: من نادین راسیم، قه‌رزم له‌سه‌ره و وڵاته‌كه‌م نامپاریزێت.
ماوەی چەند رۆژێكە هاوڵاتیانی لوبنان رژاونەتە سەرشەقامەكان و ناڕه‌زایی له خراپی باری گوزه‌رانیان و خراپیی باری ئابوری ده‌رده‌بڕن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه حكومه‌ت باجی له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد كرد.
PM:08:59:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت