بریندارانی سەرێ‌ كانی دەبرێنە نەخۆشخانەی قامیشلۆ



وێستگە نیوز-

درەنگانێكی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، تەرمی چوار هاوڵاتی مەدەنی و 31 بریندار لە سەرێ كانییەوە لەڕێگەی 12 ئەمبوڵانسی فریاگوزارییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانەی قامشلۆ.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی گەمارۆی سوپای توركیا و هاووپەیمانەكانییەوە، بریندارانی سەرێ كانی نەتوانرابوو ببرێنە دەرەوەی ناوچەكە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19-10-2019 تیمێكی پزیشكی مانگی سوری كوردی و خاچی سوریا بە دەیان ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنەوە چونە ناو سەرێ كانی بۆ رزگاركردنی بریندارەكان و توانرا بەرەو نەخۆشخانەی قامیشلۆ ببرێت.

هاوكات بەپێی زانیارییەكانیش، لەئێستادا تیمە پزیشكییەكانی مانگی سوری كوردی سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو كەسانەن كە برینەكانیان سوكە و لەناو شارەكەدان هەرچەندە ئەوە ژمارەی تەواوی بریندارەكان نییە و هێشتا چەندین برینداری دیكەش ماون.


PM:08:56:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو