حەسەن نەسروڵا: شەرمەزارییە لە ئێستادا لە بەرپرسیارێتی ڕابكەن

‌حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان


وێستگە نیوز-

ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان، لەیەكەم لێدوانیدا لەبارەی خۆپیشاندانەكانی وڵاتەیەكەیەوە ڕایدەگەیەنێت، هەندێك لە بەرپرسان لە بەرپرسیارێتی هەڵدێن و خراپیی دۆخەكە دەخەنە ئۆباڵی كەسانی دیكە.

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان وەك یەكەمین لێدوانی لەبارەی خۆپیشاندانی ئەو وڵاتە كە ماوەی چەند رۆژێكە هاوڵاتیانی رژاونەتە سەر شەقامەكان لە وتەیەكیدا كە بەبۆنەی یادی چلەی ئیمام حوسەینەوە پێشكەشیكرد ووتی''پێویستە لەسەر هەموولایەك بەرپرسیارێتی بارودۆخەكە هەڵبگرن، شەرمەزارییە لە ئێستادا لە بەرپرسیارێتی ڕابكەن، بەتایبەت ئەوانەی لە حكومەتدان".

نەسروڵا ئاماژەی بەوەش دا، ئەوەی ئێستا لە وڵاتدا دەگوزەرێت، دەرئەنجامی كەڵەكەبوونی سیاسەتی خراپیی ئابوورییە لە لوبنان و لەوبارەیەشەوە دەڵێت"لوبنان لەژێر هەڕەشەی داڕمانی ئابووری و هەڵچوونی جەماوەریدایە، بۆیە پێویستە حكومەوت بزانێت كە خەڵك ناتوانێت بەرگەی ئەو هەموو باج و رسوماتە بگرێت كە بەسەریدا سەپێنراوە".

ئەو لێدوانەی ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە رژاونەتە سەرشەقامەكان.


PM:08:17:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو