ئێران: نزیكەی 100 سەردانكەری ئێرانیی لە كەربەلا گیانیان لەدەستداوە



وێستگە نیوز-

جێگری باڵیۆزی ئێران لە عيراق ڕایدەگەیەنێت، تەنیا لە 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكەی 100 سەردانكەری ئێرانیی لە كەربەلا گیانیان لەدەستداوە و ئەوەش بەشتێكی ئاسایی وەسف دەكات.

موسا تەباتەبایی، جێگری باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئەمڕۆ شەممە 19/10/2019، لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی رووسیا تودەی ڕاگەیاندوە، لە میانی سەردانی سەردانیكاران بۆ چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، لە پارێزگای كەربەلا لە 24 كاتژمێری رابردوو نزیكەی 100 سەردانكەری ئێرانیی گیانیان لەدەستداوە.

ئەو بەرپرسەی ئێران لەعیراق ئەوەشی رونكردۆتەوە، 35 سەردانكەر بەهۆی رووداوی پاڵپاڵێن گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەوانەی دیكە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستدا.

هەروەها وتوشیەتی، ژمارەیەكی زۆر لە سەردانیكەران بەتەمەنن دەناڵێنن بەدەست نەخۆشیی درێژخایەنەوە دەشڵێت"گیانلەدەستدانی ئەوەندە كەس لەنێو 4 ملیۆن سەردانیكەر كارێكی ئاساییە".


PM:07:34:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت