جارێكی دیكە پەرلەمانی بەریتانیا رێككەوتنی برێكزیت-ی دواخست



وێستگە نیوز-

پەرلەمانی بەریتانیا، جارێكی دیكە چونە دەرەوەی وەڵاتەكەی لە یەكێتی ئەوروپا دواخست و سەرۆكی حكومەتی وڵاتەكەش ڕایدەگەیەنێت، لە كاتی خۆی لە یەكێتی ئەوروپا دەچنە دەرەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19/10/2019 پەرلەمانی بەریتانیا بە مەبەستی دەنگدان لە سەر رێككەوتنەكەی (بۆریس جۆنسن) لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە (برێكزیت) كۆبووەوە و بە زۆریەنی دەنگ رێككەوتنەكەی رەتكردەوە و لەوبارەیەشەوە جۆنسن ڕایگەیاند، جارێكی دیكە داوای درێژكردنەوەی پرۆسەی برێكزیت لە یەكێتی ئەوروپا ناكات.

رێككەوتنی (برێكزیت) بە322 دەنگی بەڵێ و 306 دەنگی نەخێر، لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە دواخرا و سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتەش ئاماژە بەوە دەكات لە كاتی خۆیدا لە یەكێتی ئەوروپا دەچەنە دەرەوە.


PM:05:26:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت