ڤیدیۆ.. سێ ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ پێکیاندادا
وێستگە نیوز-
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ پێکیانداداوەو لە ئاکامی رووداوەکەشدا کەسێک گیانی لەدەستداوەو شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
بە وتەی فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی روداوه‌كه تیژڕەویی یه‌كێك له ئۆپلهكان بووە كه له هه‌ولێر به‌ره‌وه خه‌بات دەرۆیشت كه ئه‌م تیژڕەییهش له‌گه‌ل تەڕبوونی رووی شه‌قامه‌كه‌ش به ئاوی یه‌كه‌مین بارانی پایزه‌وه هۆكاربوون بۆكۆنترۆڵ له‌ده‌ستدانی ئۆپڵه‌كه.
فازڵ حاجی وردەکاری رووداوەکە باس دەکات و دەڵێت، ده‌رچونی ئۆپڵەکە له‌رێڕه‌وی خۆی و چوونی بۆرێڕهوهكهی تری شه‌قامه‌كه كه ئیستا شه‌قامه‌كه‌ش له‌ژیر نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه وه له‌دوای چوونی بۆ ڕیڕهوهكهی تر له‌وێ خۆی كێشا به ئۆپڵێكی تری مارۆنی وه له‌دوای ئه‌م پیكدادانهش ئۆپڵێكی تری ره‌نگ سیلڤه‌ر هات وخۆی بهههردووك ئۆتومبیلدادا.
هاتووچۆی هەولێر رێنمایی شۆفێران دەکات و رایگەیاند، ڕێنمایی شۆفێرانی به‌رێزمان ده‌كه‌ن كه له‌م چه‌ند رۆژه زیاتر هۆشیارو پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كان بن و لێخوڕین به تیژڕەویی نه‌كه‌ن چونكه رووی شه‌قامه‌كان له‌كاتی یه‌كه‌مین باران وه‌كو سابونیان لێ دێت وه به ئاسانی ئۆتۆمبێله‌كان له سه‌ریان كۆنترۆڵیان نامێنێت.
PM:05:10:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت