ڤیدیۆ؛ مەراسیمی ئەمساڵی شیعەكان لە كەربەلا جیاواز بوو



وێستگە نیوز-

نزیكەی سێ ملیۆن زیارەتكاری شیعەی بیانی، هاتوونەتە عێراق و بە شداری لە چلەی ماتەمینی لە كەربەلا و ناوچەكانی دیكەی عێراق دەكەن و جیاوازتر لەساڵانی رابردوو دروشمەكانی خۆپیشاندان دەڵێنەوە.

ساڵانە جگە لە ساڵیادی شەهیدكردنی ئیمام حوسەین و چلەكەی، یادی كوژران و كۆچی دوایی چەندین ئیمام و كەسایەتی دیكەی شیعە مەزهەبەكان لە عێراق دەكرێتەوە و ئەمساڵیش وەك ساڵانی رابردوو ئەو مەراسیمە لە كەربلا و دەروووبەری بە ئاماژە بوونی نزیكەی سێ‌ ملیۆن زیارەتكاری بیانی و بەتایبەت ئێرانی بەڕێوەچوو.

جیاوازی مەراسیمی ئەمساڵ ووتنەوەی ئەو دروشمانەبوو لەلایەن زیارەتكارانەوە كە لەخۆپیشاندانەكانی ئەم دواوییەی عیراقدا دەوترانەوە دژی گەندەڵی و كەمی خزمەتگوزاریی لە عیراق.

 


PM:04:01:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت