ئەردۆغان: 12 بنکەی چاودێری لە ناوچەی ئارام دادەمەزرێنین

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا


وێستگە نیوز-
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی 12 بنکەی چاودێری لە ناوچەی ئارام لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دادەمەزرێنێت.

ئەمڕۆ هەینی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، تورکیا 12 بنکەی چاودێری لە ناوچەی ئارام لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا" رۆژئاوای کوردستان" دادەمەزرێنێت و دەستبەجێ وەڵامی هەر هەڵەیەکی سوریا دەداتەوە کە لەو ناوچەیەدا ئەنجامیبدا.

پێشتر سوپای حکومەتی سوریا بۆ هەندێک لە ناوچانە جوڵەی کردبوو کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بەپێی رێککەوتنەکەیان بۆی چۆڵ کردبوو.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، دەکرێت دوو ملیۆن پەنابەر لە ناوچەی ئارام نیشتەجێ بکەن.

ئەو وتانەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکاتێکدایە  ژمارەی پەنابەرە سوریەکان لە وڵاتەکەیدا سێ ملیۆن و 600 هەزار کەسە.

دوێنێ پێنجشەممە ئەنقەرە و واشنتن رێککەوتن لەسەر وەستانی هێرشە سەربازییە هەشت رۆژییەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە بەرامبەر کشانەوەی شەڕڤانان لە ناوچە سنورییەکانی تورکیا، هاوکات تورکیا دەیەوێت پەنابەرەکان لەو ناوچانە جێگیر بکات کە شەڕڤانان چۆڵیدەکەن.


PM:10:36:18/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت