ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه وه‌رده‌گرن
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زات و فه‌رمانگه‌كان و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی راگه‌یاند، به‌و جۆره‌ش هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان مووچه وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خشته‌یه‌كدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان و خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی راگه‌یاند.
به‌پێی خشته‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، وه‌زاره‌ته‌كانی داد، سامانه سرووشتییه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه، لیوای نه‌وت، زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن، ده‌زگای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه، رۆژی دووشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، كاره‌با، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، دەزگای مین مووچەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ وەردەگرن.
وەک لە خشتەکەدا ئاماژەی پێدراوە، رۆژی سێشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، ئه‌م وه‌زاره‌تانه مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی 2019، وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
رۆژی چوارشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و رۆژی پێنجشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.
PM:03:33:18/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 8076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت