ئه‌ردۆغان: به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ ئێمه‌ هێزەکانمان ناکشێنینەوە

‌ئەردۆغان

وێستگه‌ نیوز ـ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە ئێستاوە قۆناغی 120 کاتژمێرەکە کاری پێدەکرێت.


ئەردۆغان لەبارەی رێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا لەسەر دۆخی سوریا رایگه‌یاند، لە ماوەی 120 کاتژمێر یەپەگە لە ناوچەی ئارام دەکشێنەوە.

وتیشی: "بەڵێنی ئەوەمان وەرگرت کە ئەم قۆناغە بە سەرۆکایەتی تورکیا و پێکەوە ئەنجامبدەین، بەردەوام لە پەیوەندییدا دەبین، کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانمان درێژەی دەبێت".

ئاماژەی بەوەشدا، هەر لەبارەی رێککەوتن و ئاگربەست، لەگەڵ سەرۆکی رووسیاش کۆدەبمەوە.

رەتیشیکردەوە کە هێزەکانی باکووری سوریا جێبهێڵن و رایگەیاند، "بەگوێرەی رێککەوتنەکە هێزەکانمان ناکشێنەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایگەیاند، تورکیا لە دوێنێ شەوەوە ئاگربەستی شکاندەوە و هێرشەکانی بەردەوامی پێداوە.

ئه‌مڕۆ مستەفالی بالی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: سەرەڕای رێککەوتن بۆ وەستانی جەنگ، بۆردومانی زەمینی و ئاسمانی دەکرێتە سەر شەڕڤانەکان، شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان و نەخۆشخانەی سەرێ کانی.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: تورکیا لە شەوی رابردووەوە، بە هێرشەکانی ئاگربەستی پێشێلکردووە.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا شەوی رابردوو لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاگربەستی لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و وتی، "ماوەی 120 کاتژمێر جەنگ دەوەستێت و لەو ماوەیە هێزەکانی هەسەدە تا دەرەوەی ناوچەی ئارام دەکشێنەوە، بەڵام سوپای تورکیا لە بۆردومانەکانی بەردەوامە".


PM:03:11:18/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو