ئەردۆغان؛ نامەكەی ترەمپ رەت دەكاتەوە



وێستگە نیوز-

سەرۆك كۆماری توركیا بەشێوەیەكی نامۆ وەڵامی نامەكەی سەرۆكی ئەمەریكا دەداتەوە و میدیاكانیش ئەوە دەخەنە ڕوو، ئەردۆغان نامەكەی بە تەواوی رەتكردووەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە 09/10/2019 نامەیەكی بۆ (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆك كۆماری توركیا ناردبوو تیایدا نووسیبووی"كەسێكی رەق و گەمژە مەبە"، ئەوەش نیگەرانی لا ی ئەردۆغان دروست كردوە و بەوهۆیەشەوە یەرۆكی توركیا رەتكی كردۆتەوە وەڵامی نامەكە بداتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی بی بی سی كە بڵاوی كردۆتەوە، (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆك كۆماری توركیا جگە لەوەی بەتەواوی نامەكەی سەرۆكی ئەمەریكای رەتكردۆتەوە، هاوكات نامەكەشی خستووەتە ناو تەنەكەی خۆڵ (زبڵدان)ەوە، ئەوەش بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بۆ كەناڵەكە.

لەنامەكەی ترەمپدا بۆ ئەردۆغان هاتووە"وەرە با رێككەوتنێكی باش بكەین! تۆ ناتەوێ بەرپرسیاری كوشتاری هەزاران مرۆڤ بی، منیش نامەوێ بەرپرسی وێران كردنی ئابووری توركیا بم و ئەوە دەكەم. من بە روونی نموونەیەكی بچووكی ئـەو وێران كردنەم لە كێشەی قەشە برۆنسن دا پیشاندایت".

ترەمپ نوسیویشیەتی"من زۆر كارم كردووە بۆ ئەوەی هەندێك لە كێشەكانی ئێوە چارەسەر بكەم. جیهان بێ ئومێد مەكە. تۆ دەتوانی رێككەوتنێكی باش بكەیت. فەرماندە مەزلووم ئامادەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆت لەگەڵ بكات، ئەو ئامادەی جۆرێك لە سازشە كە پێشتر هەرگیز ئەو جۆرە سازشەیان نەكردووە. بە متمانەوە كۆپییەكی نامەكەی ئەو ھاوپێچ دەكەم كە هەر ئێستا بە دەستم گەیشت و بۆ منی ناردووە".

لەكۆتایی نامەكەشدا سەرۆكی ئەمەریكا بە سەرۆكی توركیای ووتوە"مێژوو بە چاوێكی باش لێتدەڕوانێت ئەگەر ئەو كارە بە رێگایەكی دروست و مرۆڤدۆستانە ئەنجام بدەیت. مێژوو بۆ هەمیشە وەكو شەیتان تەماشات دەكات ئەگەر شتی باش روونەدات. كەسێكی تووند مەبە، كەسێكی گەمژە مەبە! من دواتر پەیوەندیت پێوە دەكەم".


PM:03:24:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو