دۆناڵد ترەمپ: دۆعا بۆ نانسی بیلوسی بكەن زۆر نەخۆشە


وێستگە نیوز-
سەرۆكی ئەمریكا بە گاڵتە جاڕییەوە باس لە نانسی بیلوسی سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكی دەكات و بە "تێكچو" وەسفی دەكات.

لە تویتێكدا كە لە رێی تۆڕی كۆمەلآیەتی تویتەرەوە ئاراستەی هەوادارانی كردووە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا نوسویەتی "نانسی بیلوسی پێویستییەكی زۆری بە هاوكاری بەپەلەیە، ئەو یان كێشەی لە بەشی سەرەوەی جەستەیدا "مێشكی" هەیە، یان بە سانایی ئەو ولآتە جوانەكەمانی خۆش ناوێت".

هەروەها دەڵێت ئەمڕۆ لە كۆشكی سپی زۆر خۆی شپرزە كردبوو، جێی نیگەرانیە بەو جۆرە دەیبنین، دۆعای بۆ بكەن ئەو كەسێكی زۆر نەخۆشە".


 


AM:08:57:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت