ئەنجومەنی ئاسایش هۆشداریی دەدات لە هەلآتنی چەكدارانی داعش

‌ئەنجومەنی ئاسایش

وێستگە نیوز-

لە سێهەم كۆبوونەوەی تایبەت بە دۆخی سوریا و هێرشی توركیا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە هەلآتنی "چەكدارە تیرۆرستەكان" لە سوریا دەربڕیوە.

لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەی سێهەمیدا كە سەرجەمیان سەبارەت بە هێرشەكانی توریكا بۆ سەر سوریا بە داخراوی بەڕێوەچوون، ئەنجومەنی ئاسایش كە 15ئەندامی لە خۆ گرتووە نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە هەلآتنی ژمارەیەك چەكداری داعش نیشانداوە و ئەوەی بە مەترسی زانییەوە كە جارێكی دیكە ئەو چەكدارانە خۆیان رێك بخەنەوە و دەست بە چالاكییەكانیان بكەنەوە.

نزیكەی 10 رۆژە سوپای توركیا هێرشی بۆ بەسەر بەشێك لە باكوری سوریا دەستپێكردووە، بەو هۆوە ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش توانیویانە لە گرتوخانەی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەڵبێن.

د.ح
 

 


AM:08:37:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت